به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕۆژی شەهید لێدوانی دا.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئاماژەی کردە سەر گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لوبنان و ئیسرائیل سەبارەت بە داڕشتنی سنوورەکان و وتی: هەڵوێستی حزبوڵڵا لە سەرەتاوە لە سەر ئەوە بوو کە خۆی نەخاتە نێو ئاوەها پرسێکەوە و پێی وایە کە ئەوە پێوەندی بە بڕیارەکانەوە هەیە و لە ئاستی ئیختیارەکانی دەوڵەتدایە نە حزبوڵڵا و بەرخۆدانی ئیسلامی پێبەندی ئەوە دەبێت کە دەوڵەت لەسەر داڕشتنی سنوورەکان ڕایدەگەیێنێت.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: پێویستە ئەوەش ڕابگەیێنین کە دانوستانی داڕشتنی سنوورەکان تەنیا پێوەندی بە ئەو سنوورانەوە دەبێت کە کێشەیان لەسەرە و پێشەکیەکیش نابێت بۆ هیچ ڕووداوێکی دیکە لەوانە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.